وه‌زیرى ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكى ئه‌وروپى ئاڵۆگۆڕى شاره‌زاییه‌ ئه‌منییه‌كانى تاوتوێ كرد

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 16:22

 وه‌زیرى ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكى ئه‌وروپى ئاڵۆگۆڕى شاره‌زاییه‌ ئه‌منییه‌كانى تاوتوێ كرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
یاسین تاهیر یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكى ئه‌وروپى ئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌ ئه‌منییه‌كانى تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"یاسرى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى له‌ "فینتشینزۆ كۆبۆلا"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا وسه‌رۆكى نێرده‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌رانسه‌رى جیهان و"بینی جینسن" سه‌رۆكى به‌وه‌كاله‌تى نێرده‌ى ڕاوێژكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"یاسرى جه‌ختى له‌گرنگى به‌ره‌وپێشبردنى هاوكارى هاوبه‌ش وئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌ ئه‌منییه‌كانى كردووه‌".
لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى نێرده‌كانى ئه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌رانسه‌رى جیهان خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌دیدارى به‌رێز وه‌زیرى ناوخۆ ،ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاندووه‌ نێرده‌ى راوێژكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق هه‌موو توانا راوێژكارییه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ  له‌پێناو دانانى پلانى نوێ بۆ زیادكردنى پاڵپشتى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان وبۆ به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانیشى".