كه‌عبى جه‌خت له‌ڕۆڵى پیاوانى ئاینى له‌یه‌كڕیزى ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌توندوتیژى ده‌كاته‌وه‌

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 15:58

 كه‌عبى جه‌خت له‌ڕۆڵى پیاوانى ئاینى له‌یه‌كڕیزى ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌توندوتیژى ده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌بێت پیاوانى ئاینى ڕۆڵى خۆیان ببینن له‌یه‌كرٍیزى ونه‌هێشتنى توندوتیژى وتوندڕه‌وى .
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى كردووه‌ له‌شێخ د.خالید مولا سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى زانایانى عێراق به‌ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتاران نه‌بیل ته‌رفى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سائیرون وپه‌رله‌مانتارى عه‌لا روبێعى ،جه‌ختى له‌گرنگى زاڵكردنى ده‌نگ ووتارى میدیایی هاوسه‌نگ كرده‌وه‌ له‌لایه‌ن زانایان وبیرمه‌ندان وپیاوانى ئاینى كه‌ رۆڵى گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌دروستكردنى شارستانییه‌ت ورۆشنبیرى كۆمه‌ڵگه‌كان ورۆڵى گرنگتریان بووه‌ له‌بنیاتنانه‌وه‌ى مرۆڤ له‌ڕووى هزرى وزانستییه‌وه‌.