به‌سڕى:حه‌شدى شه‌عبى په‌یوه‌ندى به‌و لایه‌نانه‌وه‌ نییه‌ كه‌باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایان كردۆته‌ ئامانج

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 14:30

 به‌سڕى:حه‌شدى شه‌عبى په‌یوه‌ندى به‌و لایه‌نانه‌وه‌ نییه‌ كه‌باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایان كردۆته‌ ئامانج

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، دووپاتیكرده‌وه‌،هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نێوان حه‌شد وئه‌و لایه‌نانه‌ نییه‌ كه‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایان له‌به‌غدا كردۆته‌ ئامانج.
ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى بریكارى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ڕایگه‌یاند"هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نێوان حه‌شدى شه‌عبى وئه‌و لایه‌نانه‌ نییه‌ كه‌باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایان له‌عێراق كردۆته‌ ئامانج"روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م گروپانه‌ گوزارشت له‌خۆیان ده‌كه‌ن وحه‌شدى شه‌عبیش هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌ئه‌ستۆ ناگرێت".
به‌سڕى وتیشى"هه‌ندى لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ناوى حه‌شدى شه‌عبى به‌م دۆسییه‌ ببستنه‌وه‌ به‌بێ بوونى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"پێكهاته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێكخراون وپه‌یوه‌ندى به‌رده‌وامان هه‌یه‌ وهه‌روه‌ها به‌به‌رده‌وامیش ڕاسپارده‌ ده‌كرێن".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه‌ نێوان سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وفه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌م ڕێكاره‌یش هه‌میشه‌ شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جه‌ختى لێوه‌ده‌كرده‌وه‌ "وهه‌روه‌ها هاوكارى نێوان حه‌شدى شه‌عبى وده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌هۆكارى سه‌ره‌كى به‌جێ گه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنى خێرا ناویبرد".
به‌سڕى ئاماژه‌یشى دا "حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌یه‌ك ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كان كارده‌كه‌ن وهه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه‌ نێوان هه‌ردوولا له‌باره‌ى پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
شایه‌نى باسه‌ عادل عەبدولمەهدی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەو کارە وڵات لاواز دەکات و بەردەوامبوونی ئەو کارە نابەرپرسانەش کاریگەری و لێکەوتەی مەترسیداری بۆسەر وڵات دەبێت و حکومەت رێوشوێنی پێویست دژی ئەنجامدەرانی دەگرێتەبەر.
 عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگەیاند "جارێکی دیکە هێرشکردنە سەر نێردەی دیپلۆماتکارانی بیانی دووبارەبووەوە، ژمارەیەک کاتیۆشا لەنێو باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتنەخوارەوە. سەرکۆنەی ئەو کارە دەکەین کە لە دەرەوەی یاسایە، دەوڵەت لاواز دەکات و دەستبردنە بۆ سەروەرییەکەی و حورمەتی شاندە دیپلۆماسییەکان کە لەسەر خاکی عێراقن".
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەخت لەوە دەکاتەوە، فەرمانیان بە هێزەکانیان کردووە بڵاوببنەوە، گەڕان و پشکنین بکەن و رێگەنەدەن جارێکی دیکە ئەو هێرشانە دووبارەببنەوە و دەڵێ "ئەنجامدەرانیشی دەستگیردەکرێن و لەبەردەم دادگا سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن".
عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوە کردووە ، بەردەوامبوونی ئەو کارە نابەرپرسانە، کاریگەری و لێکەوتەی مەترسیداری بۆ سەر وڵات دەبێت، زیان بە بەرژەوەندیی باڵای وڵات و پەیوەندییەکانی بە دۆستەکانی دەگەیێنێت، عێراق دەخزێنێتەوە نێو گۆڕەپانی جەنگ، بەتایبەتی دوای ئەوەی حکومەت دەستیکردووە بە رێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری پەرلەمان بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان.
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەشڵێ "حکومەت دووپاتیدەکاتەوە پابەندە بە پاراستنی سەرجەم شاند و نێردە دیپلۆماسییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بەپێی یاسا".