وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ فرۆكه‌یه‌ك ته‌رخانده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى خۆێندكارانى عێراقی له‌چینه‌وه‌ بۆ به‌غدا

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 14:07

 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ فرۆكه‌یه‌ك ته‌رخانده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى خۆێندكارانى عێراقی له‌چینه‌وه‌ بۆ به‌غدا

 به‌غدا-اه‌ع

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند فرۆكه‌یه‌كى ته‌رخانكردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى خوێندكارانى عێراقى له‌چینه‌وه‌ بۆ به‌غدا.ز
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕوونیكردوه‌"وه‌زاره‌ته‌كه‌ فرۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌هێڵى ئاسمانى عێراقى كه‌تیمێكى پزیشكى له‌خۆگرتووه‌ ته‌رخانكردووه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خوێندكاران وڕه‌وه‌ندى عێراقى نیشته‌جێى شارى ووهان له‌كۆمارى میللى چین به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا"ئاماژه‌یشى دا "وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ى كۆمارى عێراق له‌چین ڕاسپاردووه‌ ژوورێكى ئۆپراسیۆنه‌كان دروست بكات به‌سه‌رۆكایه‌تى باڵیۆزى عێراق وئه‌ندامێتى پاشكۆى ڕۆشنبیرى ،وده‌ستیان كردووه‌ به‌سنوورداركردن وهه‌ژماردنى ژماره‌ى ڕه‌وه‌ندى عێراقى له‌شارى ووهان ،وئاماده‌كردنى یاداشتێك بۆ نوسینگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین له‌و شاره‌ى خوێندكاره‌ عێراقییه‌كان تیایدا نیشته‌جێن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگایان پێبدرێت شاره‌كه‌ جێبهێڵن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"باڵیۆزخانه‌كه‌ هێڵى گه‌رمى كردۆته‌وه‌ به‌درێژایی ڕۆژ بۆ ڕه‌وه‌ندى عێراقى وچه‌ند گروپێكى ئه‌لیكترۆنیشى دروستكردووه‌ بۆ په‌یوه‌ندى وڕاسته‌وخو وبه‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان".
شایه‌نى باسه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ چه‌ند ژماره‌یه‌كى بۆ عێراقییه‌كان له‌چین ته‌رخانكردووه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵیاندا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ داواى له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى عێراقى نیشته‌جێى كۆمارى میللى چین ده‌كات په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌باڵیۆزخانه‌ وپاشكۆى ڕۆشنبیرى له‌به‌كین له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌پێشا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند هه‌ماهه‌نگى كردووه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى چین بۆ ده‌ركردنى خوێندكارانى عێراقى له‌شارى ووهان دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ڤایرۆسى كۆرۆنا،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێك له‌ریزى عێراقییه‌كان تۆمار نه‌كراوه‌.