ته‌ندروستى به‌سڕه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێكى تووشبون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه‌

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 13:03

 ته‌ندروستى به‌سڕه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێكى تووشبون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ته‌ندروستى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه‌.
ته‌ندروستى به‌سڕه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ له‌باره‌ى ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانى تووشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا لاى دوو كرێكارى چینى له‌پارێزگاكه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌".
وتیشى"هیچ گومانێكى تووشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ نییه‌،"داوایشى له‌هه‌مووان كرد "زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرن".