هاوڕابوونێكى سیاسی له‌باره‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پلانه‌كانى دابه‌شبوون

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 12:41

هاوڕابوونێكى سیاسی له‌باره‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پلانه‌كانى دابه‌شبوون

 به‌غدا-اه‌ع

 
زۆربه‌ى په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌ جیاجیاكان هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستى یه‌كڕیزى عێراق وڕه‌تكردنه‌وه‌ى دابه‌شبوونى له‌ڕێگاى دروستكردنى هه‌رێمه‌كان.
ئه‌حمه‌د مسارى سه‌ركرده‌ له‌به‌ره‌ى هاناى نیشتمانى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌ره‌كه‌ى هه‌موو پلانه‌كانى دابه‌شكردنى عێراق له‌رێگاى دروستكردنى هه‌رێمه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
مسارى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌باسى له‌و هه‌وڵانه‌ كرد بۆ دروستكردنى هه‌رێمێك له‌پارێزگاى ئه‌نبار"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"سه‌رتاپاى ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌".
لاى خۆیه‌وه‌ عه‌بدوڵلا خربیت په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى هێزه‌كان هه‌وڵى دابه‌شكردنى وڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى تایفه‌گه‌رى ڕه‌تكرده‌وه‌.  
خربیت له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زۆربه‌ى وڵاتان پاڵپشتى عێراقێكى به‌هیز وسه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن كه‌پردێك بێت بۆ دۆستانه‌یی وبه‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌دراوسێكانى نه‌ك ببێته‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كى هۆزه‌گه‌رى بچووك شه‌ڕ وململانێ هه‌بێت له‌نێوانیاندا".
كه‌چى محه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح دووپاتیكرده‌وه‌ سیاسه‌تمه‌دارانى"سوننه‌"پرۆژه‌ى دابه‌شبوونى ناوچه‌كانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌.
غه‌بان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دواى شكستخواردنى پرۆژه‌ى تیرۆرستى داعش له‌ئێستادا عێراقییه‌كان زیاتر هۆشیارن ودرك به‌پیلانه‌كانى دوژمنان ده‌نێن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سیاسه‌تمه‌دارانى سوننه‌ پرۆژه‌كانى دابه‌شبوون ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ وناكه‌ونه‌ به‌ر كاریگه‌رى پیلانگێڕى گرێبه‌ستى سه‌ده‌".
شایه‌نى باسه‌ سه‌ید ئه‌حمه‌د سافى نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى ئاینى له‌وتارى هه‌ینى له‌شارى كه‌ربه‌لاى پیرۆز ڕایگه‌یاند"مه‌رجعیه‌تى ئاینى سه‌ر له‌نوێ جه‌خت له‌ هه‌ڵویستى خۆى ده‌كاته‌وه‌ به‌پێویستى ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق وگه‌ل وخاكه‌كه‌یشى ،هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى سه‌روه‌رى عێراق ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌ر لایه‌نێك بێت وبه‌هه‌ر بیانوییه‌ك،وتیشى"مه‌رجعیه‌ت داوا له‌سه‌رجه‌م هێز ولایه‌نه‌كان ده‌كات هاوكاربن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى پێكهێنانى حكومه‌ت.
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن باسیان له‌ورده‌كارییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى كرد كه‌به‌مدواییه‌دا نێوان به‌رپرسانى سعوودى وسیاسه‌تمه‌داران وسه‌رمایه‌دارانى عێراقى سازكراوه‌ به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هه‌رێمێكى سوننى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ئۆتۆنۆمى بێت هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.