حه‌لبوسى:دەستدرێژی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا كاریگەی لەسەر ناوبانگی عێراق دەبێت

الأحد 26 كانون ثاني 2020 - 23:31

حه‌لبوسى:دەستدرێژی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا كاریگەی لەسەر ناوبانگی عێراق دەبێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، سەرۆكۆنەی دوبارەبوونەوەی دەستدرێژی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكای كرد لە ناوەڕاستی بەغدا، و ئەو ڕوداوە و هاوشوێوەكانی بە خراپەكاری بۆ سەر عێراق لەقەڵەمدا.
حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگەیاند: دوبارەبوونەوەی هێشی موشەكی كە روبەروی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوەڕاستی بەغدا بویەوە كارێكی ڕەتكراوەیە و هەڵسوكەوتێكە كە كاریگەی لەسەر ناوبانگی عێراق دەبێت و وڵات لاواز دەكات و سەروەری پێشێل دەكات و دژ بە عورف و رێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكانە.
وتیشی بەردەوامبوونی ئەو دەستدرێژییانە زیان بە بەرژەوەندی باڵای عێراق و پەیوەندی دیبلۆماتی لەگەڵ هاورێكانی دەگەیەنێت و كاردانەوەی ترسناكی دەبێت پێویستە كۆتاییپێبهێنرێت لەم بارودۆخەدا و جەختیكردەوە لەسەر رەتكردنەوەی كە عێراق ببێتە لایەنێك لە ناكۆكیەكان و ببێتە گۆڕەپانێك بۆ یەكلایی كردنەوەی ناكۆكیە نێودەوڵەتییەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی هەر دەستدرێژییەك بۆ نوێنەرایەتییەكان دەتدرێژییە بۆ بوون و هەیبەتی وڵاتی عێراق، پێویستە دەزگا ئەمنیەكانیش رۆڵی خۆیان ببینن لە ڕاوەدونانی دەرچوان لە یاسا و ئاشكراكردنی ئەو لایەنانەی ئەو دەستدرێژییانە دەكەن، سەرلەنوێ داواشی لە حكومەت كرد پابەندبێت بە بەڵێنەكانی بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماتییەكان.