كه‌عبى:بڕیارى نوێنه‌رایه‌تى ڕیگا به‌حكومه‌ت ده‌دات دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌منییه‌كان بكات

الأحد 26 كانون ثاني 2020 - 16:32

 كه‌عبى:بڕیارى نوێنه‌رایه‌تى ڕیگا به‌حكومه‌ت ده‌دات دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌منییه‌كان بكات

  به‌غدا-اه‌ع

حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ بڕیارى نوێنه‌رایه‌تى ڕێگا به‌حكومه‌ت ده‌دات داڕشتنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م رێككه‌وتننامه‌ ئه‌منییه‌كان بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌مى جیهانى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند،جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى كردووه‌ له‌ماركۆس غروبل بریكارى په‌رله‌مانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا وئۆله‌ دیل باڵیۆزى ئه‌لمانیا به‌ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى.
كه‌عبى وتیشى خۆپیشاندانى ملیۆنى ئیداره‌ى ئه‌مریكاى شه‌رمه‌زار كرد به‌تایبه‌ت تره‌مپ وئه‌و هه‌ڵوێسته‌یشى دووپاتكرده‌وه‌ جه‌ماوه‌ر بوونى هێزه‌ ئه‌مریكا وهه‌ڵسوكه‌وتى سه‌رۆك ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌عێراق ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌،ئاماژه‌یشى دا واشنتۆن به‌هه‌موو ئه‌رك وكه‌ره‌سه‌ میدیاییه‌كانییه‌وه‌ هه‌وڵى لاواز بوونى خۆپیشاندانه‌كانى دا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو وگه‌لیش توانى هه‌ڵوێستى خۆى به‌رامبه‌ر هه‌موو جیهان ده‌ڕببڕێت.