‎سەرۆک کۆمار و عەممار حەکیم جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەنەوە

الأحد 26 كانون ثاني 2020 - 14:08

‎سەرۆک کۆمار و عەممار حەکیم جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەنەوە

 به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە  لە بەغدا پێشوازی کرد لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی تەیاری حیکمەی نیشتیمانی.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) بڵاویكرده‌وه‌ "لە دیدارێکدا دواین گۆڕانکاری ئەمنی و سیاسییەکان لە وڵات و چڕکردنەوەی هەوڵەکان و پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ گفتوگۆی لە بارەوە کرا کە ببێتە مایەی بە دیهێنانی ئومێدی گەلی عێراق و دەستەبەر کردنی داواکارییە ڕەواکانیان، لە رێگەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانەوە".
هەر لەو کۆبونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر  سەروەری عێراق و پارێزگاریکردن لە سەقامگیری و ئاسایشی وڵات لە لایەن هەموو پێکهاتەکانەوە و بە دوور گرتنی عێراق لە ململانێی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.