لیژنەی پەرلەمانی:یاسای دادگا ئامادەیە بۆ دەنگدان

الأحد 26 كانون ثاني 2020 - 14:21

لیژنەی پەرلەمانی:یاسای دادگا ئامادەیە بۆ دەنگدان

 به‌غدا-اه‌ع

لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختى له‌گرنگى په‌له‌كردن له‌داڕشتنه‌وه‌ى یاساى نوێى دادگاى فیدڕاڵى كرده‌وه‌.
حوسێن عیقابى په‌رله‌مانتارى لیژنه‌ى یاسایی له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌م مشتومڕه‌ى نێوان دادگاى فیدڕاڵى وئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ڕێكارى یاسایی هه‌یه‌".
ئاماژه‌یشى دا یاسای نوێى دادگاى فیدڕاڵى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ودووه‌مى بۆ كراوه‌ وگفتوگۆى زۆرى له‌باره‌وه‌ كراوه‌ له‌دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،له‌ئێستاشدا هیچ بیانویه‌ك نییه‌ بۆ دواخستنى ودانه‌ڕشتنى".
وتیشى"ئه‌زموونێكى ده‌ستوورى ویاساییمان هه‌یه‌ پێویسته‌ پته‌وبكرێت به‌یاسا ڕێژییه‌كى گونجاو له‌گه‌ڵ خواسته‌كانى ئه‌زموونى دیموكراسى".