یاسرى داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كات

الأحد 26 كانون ثاني 2020 - 09:23

یاسرى داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
یاسین تاهیر یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،داواى كرد بازنه‌ى ڕۆتین له‌فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه‌مبكرێته‌وه‌.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"یاسرى سه‌ردانى پارێزگاى ئه‌نبارى كردووه‌ وله‌نزیكه‌وه‌ چاودێرى ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌ كردووه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"وه‌زیر ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌كان گرێداوه‌ وگوێ له‌ورده‌كاییه‌كانى ڕه‌وشى پارێزگاكه‌ كردووه‌"،به‌پێویستیشى زانیوه‌ ده‌سكه‌وتى ئه‌منى بپارێزرێت وپه‌یوه‌ندى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان هه‌بێت وخزمه‌تگوزارى پێشكه‌شیان بكرێت".
هه‌روه‌ها داوایشى كرد"كه‌شێكى له‌بار بڕه‌خسێت بۆ كارى فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌بچێت دوور له‌بازنه‌كانى ڕۆتین وله‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى".