وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ پرسه‌و هاوخه‌می به‌هاوتا تورکییەکەی بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌ربڕی

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 22:29

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ پرسه‌و هاوخه‌می به‌هاوتا تورکییەکەی بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌  ده‌ربڕی

 به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندی به‌هاوتا تورکییەکەی،مه‌ولود چاوش ئۆغڵو کرد و پرسه‌و هاوخه‌می عێراق بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ربڕی.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(أه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه‌ كردو پرسه‌و هاوخه‌می خۆى بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ پێ راگه‌یاند".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سڵاوى حكومه‌ت وگه‌لى عێراقی له‌رێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه‌ بۆ هاوڵاتیان و خێزانه‌كانی توركیا گه‌یاندوه‌ كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندبون له‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی رویدا".