هاوپه‌یمانی فه‌تح: دوو ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تدایه‌

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 21:40

 هاوپه‌یمانی فه‌تح: دوو ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تدایه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى فه‌تح دوو ئاسته‌نگى دیاریكرد كه‌ڕێگرن له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى نوێ حكومه‌ت.
محه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى فراكسیۆنى فه‌تح ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌رك وهه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ دیاریكردنى ئه‌و كاندیده‌ى كه‌ ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ"به‌پێ پێوه‌ر ومیكانزمه‌كان كه‌خواسته‌كانى گه‌ل به‌دیده‌هێنێت.
وتیشى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى دیكه‌ كارده‌كات بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى له‌م ڕێره‌وه‌ دان له‌میان دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌سیاسه‌تى براوه‌ وسه‌پاندنى دیده‌كان به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دیكه‌ بۆ به‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندى پێكهاته‌یی وتاكه‌ كه‌سى وه‌كو له‌ڕاسپارده‌كانى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى هاتووه‌.
مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى دووپاتیكرده‌وه‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ له‌واده‌ى دیاریكراوى ده‌ستوورى دواكه‌وتووه‌ وپێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكاربن بۆ كۆتایهێنان به‌م قه‌یرانه‌ چونكه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى ئێستا.