مه‌زارگاى حوسه‌ینى پیرۆز ڕه‌تيده‌كاته‌وه‌ خێمه‌ى له‌گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان دانابێت

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 15:28

مه‌زارگاى حوسه‌ینى پیرۆز ڕه‌تيده‌كاته‌وه‌ خێمه‌ى له‌گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان دانابێت

 

 
 
كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع
 
ئه‌میندارێتى گشتى مه‌زارگاى حوسه‌ینى پیرۆز ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى دانانى ژماره‌یه‌ك خێمه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندانه‌كانى ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت وپارێزگاكانى دیكه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌.
ئه‌فزه‌ڵ شامى وته‌بێژى مه‌زارگاى حوسه‌ینى پیرۆز له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌میندارێتى گشتى مه‌زارگاى حوسه‌ینى پیرۆز ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خێمه‌ى له‌ناوه‌ڕاستى گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان له‌به‌غداى پایته‌خت وپارێزگاكانى ناوه‌ڕاست وباشوور دانابێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌هه‌ندێك له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوته‌وه‌ بێ بنه‌مایه‌ و دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ ".