ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕافیده‌ین رێنمایی دایه‌ كه‌رته‌كانى سه‌ر له‌نوێ بڵاوه‌ببنه‌وه‌

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 15:01

 ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕافیده‌ین رێنمایی دایه‌ كه‌رته‌كانى سه‌ر له‌نوێ بڵاوه‌ببنه‌وه‌

 

 
زیقار-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى رافیده‌ین ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕێنمایی دایه‌ كه‌رته‌كانى سه‌رله‌نوێ بڵاوه‌ببنه‌وه‌ له‌و پارێزگایانه‌ى خۆپیشانده‌رانى تیایدا كشاونه‌ته‌وه‌.
لیوا روكن جه‌بار تائى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕافیده‌ین بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێنماییمان دا سه‌ر له‌نوێ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچانه‌ بڵاوه‌ببنه‌وه‌ كه‌خۆپیشانده‌ران تیایدا كشاونه‌ته‌وه‌"ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕێگه‌ ناده‌ن ڕێگاكان دابخرێن یان تایه‌ بسووتێنرێت یان سووكایه‌تى بكرێت له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك".
وتیشى"ڕه‌وشى ئه‌منى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان زۆر باشه‌ جگه‌ له‌پارێزگاى زیقار چونكه‌ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌سه‌ر ڕێگاى نێوده‌وڵه‌تى ماون"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رانى خۆپیشاندانه‌كانى زیقار بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌رێگا تایبه‌ته‌كان به‌هاتوچۆى ئۆتۆمبیلى سه‌رنیشان وئۆتۆمبیله‌كانى كه‌ره‌سه‌ خۆراكییه‌كان بكرێته‌وه‌".