وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:بۆ چاودێرکردنی ڕه‌وشى خوێندکارانی عێراق لە چین ژورێکی ئۆپراسیۆنه‌كان پێکدەهێنێت

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 13:16

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:بۆ چاودێرکردنی ڕه‌وشى خوێندکارانی عێراق لە چین ژورێکی ئۆپراسیۆنه‌كان پێکدەهێنێت

 به‌غدا-اه‌ع

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بە گرنگییەوە دەڕواننە دۆخی تەندروستی خوێندکارانی عێراق لە وڵاتی چین و بە هەماهەنگی باڵیۆزخانەکەیان لەو وڵاتە ژورێکی ئۆپراسیۆنیان پێکهێناوە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر راسپاردەی محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق و بەهەماهەنگی ئەحمەد تەحسین باڵیۆزی عێراق لە چین بە ئامانجی چاودێریکردنی خوێندکاران و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆیان ژورێکی ئۆپراسیۆنیان پێکهێندراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، " باڵیۆزخانەی عێراق لە چین لێکتێگەشتنی هەیە بە ئامانجی هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی ئەو وڵاتەدا، جەختیش دەکەینەوە تائێستا هیچ هاوڵاتییەکی عێراقی لە چین توشی ئەو ڤایرۆسە نەبوە".