لەخولی ئەڵمانیا دۆرتمۆند لە کۆڵنی بردەوە

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 01:11

لەخولی ئەڵمانیا دۆرتمۆند لە کۆڵنی بردەوە

 

 
چاودێرى -اه‌ع
 
لەخولی تۆپی پێی ئەڵمانیا یانەى بروسیا دۆرتمۆند بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر کۆڵن بەدەستهێنا.
 
لەمیانی یارییەکانی هەفتەى نۆزدەى خولی ئەڵمانیا، یانەى بروسیا دۆرتمۆند لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى کۆڵنی کرد.
 
بروسیا دۆرتمۆند بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر کۆڵن بەدەستهێنا.
 
پێنج گۆڵەکەى دۆرتمۆند دوانیان هالاند تۆماریکرد و سیانەکەی تریش گۆریرۆ و ریۆس و سانچۆ کردیان.
 
بەو بردنەوەیە دۆرتمۆند کۆی خاڵەکانی بۆ 36 خاڵ بەرزکردەوەو سەرکەوت بۆ پلەى سێیەمی ریزبەندی.
 
ئیرلیند هالاند بە دوو یاریی تا ئێستا 57 خولەک بۆ دۆرتمۆند یاریی کردوە بەڵام توانیویەتی 5 گۆڵیش تۆماربکات.