فه‌رمانده‌ى پۆلیسى زیقار وژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى ئه‌منى له‌سه‌ر ده‌ستى كه‌سانى گێڕشێوێنه‌وه‌ برینداركران

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 12:59

 فه‌رمانده‌ى پۆلیسى زیقار وژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى ئه‌منى له‌سه‌ر ده‌ستى كه‌سانى گێڕشێوێنه‌وه‌ برینداركران

 زیقار-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى زیقار ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند به‌هۆى به‌ردبارانكردنیان له‌لایه‌ن كه‌سانى گێره‌شێوێنه‌وه‌ فه‌رمانده‌ى پۆلیسى زیقار وژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى ئه‌منى برینداربوونه‌.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى زیقار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"پۆلیسى زیقار وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌لا ڕیكابى وژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رى ئاشتیخواز رێككه‌وتوون له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى رێگایه‌كى جێگره‌وه‌ بۆ هاتوچۆكردنى حاڵه‌ته‌ فریاگوزارییه‌كان له‌برى رێگاى نێوده‌وڵه‌تى كه‌وا داخراوه‌"ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌م كاته‌دا حاڵه‌تێكى پشێوى دروستبووه‌ وكه‌سانى گێره‌شێوێن ڕووبه‌رووى پۆلیس بوونه‌وه‌ وله‌ئه‌نجامدا به‌هۆى به‌رد بارانكردن فه‌رمانده‌ى پۆلیس وژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى پۆلیس برینداربوون".
 له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ژماره‌یه‌ك كه‌سی تێكده‌ر هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام پۆلیس هیچ نیازێكی نیه‌و نه‌بوه‌ كه‌ هێز به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنێت، تا ئێستاش هیچ كام له‌خۆپیشانده‌ران بریندار نه‌بون و زیانیان به‌رنه‌كه‌وتوه‌.