سه‌دڕییه‌كان هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌یان له‌گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان ده‌خه‌نه‌ڕوو

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 10:30

 سه‌دڕییه‌كان هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌یان له‌گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان ده‌خه‌نه‌ڕوو

 به‌غدا-اه‌ع

 
سه‌ركرده‌كانى ڕه‌وتى سه‌دڕى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌یان له‌گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان خسته‌ڕوو،ئاماژه‌یشیان به‌وه‌دا سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ ڕابه‌رى ڕه‌وتى سه‌دڕ له‌تویته‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌دا سێ په‌یامى جیاواز ئاڕاسته‌كردووه‌.
حاكم زاملى سه‌ركرده‌ له‌ڕه‌وتى سه‌دڕى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕایگه‌یاند:"زۆر كه‌س له‌سه‌رایا سه‌لام ولایه‌نگرانى ڕه‌وتى سه‌دڕى وخاوه‌ن پاڵپشتى لۆجستى وخێوه‌تگه‌ر وپێشكه‌شكردنى پێداویستى وخواردن كاتێك ده‌بینن سه‌ید سه‌دڕ پاڵپشتى خۆپیشاندانه‌كان ناكات ئه‌وه‌ به‌دڵنییاییه‌وه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان ده‌كشێنه‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"سه‌ید سه‌دڕ له‌تویتكه‌ى ئه‌مدواییه‌دا گله‌یی له‌هه‌ندێ له‌خۆپیشانده‌ران گۆڕه‌پانى ته‌حریر وگۆڕه‌پانه‌كانى ترى پارێزگاكان كرد".
زاملى ئاماژه‌ى دا"سه‌ید سه‌دڕ دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردانى خۆپیشاندانه‌كان ناكات نه‌ به‌ئه‌رێنى ونه‌ به‌نه‌رێنى بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌چاوى چاڕه‌نووسى عێراق بكه‌ن،واته‌ هه‌ر له‌ئێستاوه‌ ده‌ستێوه‌ردانى خۆپیشانده‌ران نابێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى عێراق بكه‌ن".
لاى خۆیه‌وه‌ غایب عمیرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌"سه‌دڕ له‌میان تویتكه‌ى ئه‌مدواییه‌ سێ په‌یامى ئاڕاسته‌كردووه‌،دیارترینیان برتییه‌ له‌سوپاس وپێزانین بۆ هه‌ر عێراقییه‌ك مانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكى عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ وله‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌ید سه‌دڕِ شانازى به‌عێراقییه‌ دڵسۆزه‌كان ده‌كات كه‌سه‌ركۆنه‌ى مانه‌وه‌ى داگیركه‌ر ده‌كه‌ن وداواى ده‌ركردنى ده‌كه‌ن".
وتیشى"دووه‌مین په‌یامى سه‌دڕ برتییه‌ له‌گله‌یی كردن له‌هه‌ندێ خۆپیشانده‌رى گۆڕه‌پانى ته‌حریر وگۆڕه‌پانه‌كانى ترى پارێزگاكان،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى گۆمانیان هه‌بوو له‌خۆپیشاندان وبانگه‌وازه‌كه‌ى سه‌دڕ بۆ خۆپیشاندانى ملیۆنى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌مووان ده‌زانن سه‌دڕ عێراقییه‌ وبڕیاره‌كانى عێراقییانه‌یه‌،بۆیه‌ ئه‌م گۆمانه‌ له‌جێگاى خۆى نییه‌"
عمیرى داواى له‌"خۆپیشانده‌ران كرد ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى عێراق بكه‌ن"ئاماژه‌یشى دا"خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆ په‌یوه‌سته‌ بوو به‌سه‌روه‌رى عێراق ونازانین هۆكارى ناڕه‌زایی هه‌ندێ له‌خۆپیشانده‌ران وتانه‌لێدان به‌خۆپیشاندانه‌كان وبڕیارى سه‌ید سه‌دڕ له‌به‌ر چى بووه‌".
ڕوونیشیكرده‌وه‌"سێیه‌مین په‌یامى تویتكه‌ى سه‌در توند بوو وئاڕاسته‌ى سیاسه‌تمه‌داره‌كان كرا وداواى كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌پێكهێنانى حكومه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ،ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ خۆى بێبه‌رى خۆى له‌هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارێك ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
لاى خۆیشیه‌وه‌ شێخ سه‌فا تمیمی وته‌بێژى سه‌رایا سه‌لام دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ ڕاسپارده‌یه‌ك به‌خۆپیشانده‌ران ومانگرتووان نه‌دراوه‌ له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان.
تمیمی به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زۆربه‌ى خۆپیشانده‌ران تویتكه‌ى ئه‌مدواییه‌ى سه‌ید سه‌دڕیان خۆێنده‌وه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ كشانه‌وه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان".
شایه‌نى باسه‌ سه‌ید موقته‌دا سەدڕ ڕابه‌رى ڕه‌وتى سه‌دڕى دوێنێ تویتێكى بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى خۆپیشاندەرانی مەیدانەكانی تەحریر وڕایگه‌یاند"."بەداخەوەم بۆ خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر و مەیدانەكانی پارێزگاكانی دیكە كە گومانیان پێبردم، كە من پاش خودا پشتیوانیان بوم و ئەوانیشم بە پشتیوانی خۆم و عێراق دەزانی، بەكرێگیراوەكانی هەژمونی دەرەكیان بەلاوە گرنگتربو، لای یەزدان سكاڵایان لێدەكەم".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "لەمەودا هەوڵدەدەم نە بە ئەرێنی و نە بە نەرێنی كارم بەسەریانەوە نەبێت و تا كار لەسەر داهاتوی عێراق بكەن كە ئێستا لە مەترسییەكی گەورەدایە و لە ناوخۆ و دەرەوەدا بێبەزەییانە زەفەری پێدەبرێت".