هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى پردى ئه‌حڕار

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 09:29

 هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى پردى ئه‌حڕار

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
كارمه‌ندانى ئه‌میندارێتى به‌غدا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ وشۆردنه‌وه‌ى پردى ئه‌حڕاریان به‌رپاكرد.
ئه‌میندارێتى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"كارمه‌ندانى هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ وشۆردنه‌وه‌ى پردى ئه‌حڕاریان به‌رپاكرده‌وه‌ دواى لابردنى به‌ربه‌سته‌ كۆنكریتییه‌كانى ودووباره‌ كردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌".
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدایش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،كردنه‌وه‌ى ته‌واوى پردى ئه‌حرار وهه‌ردوو گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران وقوڕتوبه‌ وخێرای محه‌مه‌د قاسم ڕاگه‌یاندبوو.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رجه‌م ڕێگاكان كراونه‌ته‌وه‌ له‌نێویشیاندا ڕێگاى خێراى"محه‌مه‌د قاسم"،روونیشیكرده‌وه‌"گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان وشه‌قامى نیزاڵ وگۆڕه‌پانى قوڕتوبه‌ پاككراونه‌ته‌وه‌ ودووباره‌ به‌ڕووى هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی كراونه‌ته‌وه‌".