پردى ئه‌حرار وهه‌ردوو گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان وقوڕتوبه‌ وخێراى محه‌مه‌د قاسم كرانه‌وه‌

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 08:01

 پردى ئه‌حرار وهه‌ردوو گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان وقوڕتوبه‌ وخێراى محه‌مه‌د قاسم كرانه‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،كردنه‌وه‌ى ته‌واوى پردى ئه‌حرار وهه‌ردوو گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران وقوڕتوبه‌ وخێرای محه‌مه‌د قاسم ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رجه‌م ڕێگاكان كراونه‌ته‌وه‌ له‌نێویشیاندا ڕێگاى خێراى"محه‌مه‌د قاسم"،روونیشیكرده‌وه‌"گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان وشه‌قامى نیزاڵ وگۆڕه‌پانى قوڕتوبه‌ پاككراونه‌ته‌وه‌ ودووباره‌ به‌ڕووى هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی كراونه‌ته‌وه‌".
شایه‌نى باسه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆتایی ساڵى ڕابردوو به‌به‌ربه‌ستى كۆنكریتى پردى ئه‌حراریان داخست،دواى ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران ویستیان تێبپه‌ڕێنن،وهه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ڕێِگاكان به‌ئاڕاسته‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان داخست دواى ئاڵۆزبوونى ڕه‌وشى ئه‌منى كه‌چى خۆپیشانده‌ران دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى گرژى خۆپیشاندانه‌كان له‌ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو ڕیگاى خێراى"محه‌مه‌د قاسم"یان داخست.