ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا:به‌رزبوونه‌وه‌ى ئامارى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بۆ 14كووژراو

الجمعة 24 كانون ثاني 2020 - 00:41

 ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا:به‌رزبوونه‌وه‌ى ئامارى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بۆ 14كووژراو

 

 
چاودێرى-اه‌ع
 
سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا، ئافاد رایگه‌یاند: "له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌لازیغدا تا ئێستا ١٤ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌".
له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌وه‌ ئافاد رایگه‌یاندووه‌: "بەپێی زانیارییە بەراییەکان، ھەشت کەس لە ئێلازغ گیانی لەدەستداوە، ١٢ کەسیش برینداربووە، لە مەڵاتیاش شه‌ش کەس گیانی لەدەستداوە و ٤٥ کەسیش برینداربوون".
ئافاد له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كاتژمێر ٢٠:٥٥ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٦،٨ پله‌ شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی هه‌ژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی ٦،٧٥ كیلۆمه‌تر له‌ نێو زه‌ویدا روویداوه‌.
هەروەها بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیش هەستیپێکرا.