سائیرون:ناوزڕاندنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وداخستنى رێگاكان دوورن له‌خۆپیشاندانى ئاشتییانه‌

الجمعة 24 كانون ثاني 2020 - 00:31

سائیرون:ناوزڕاندنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وداخستنى رێگاكان دوورن له‌خۆپیشاندانى ئاشتییانه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
سه‌عه‌د ماییع په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون ڕه‌خنه‌ى له‌ناوزڕاندنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ گرت،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئه‌م كرده‌وانه‌ دوورن له‌ئامانجه‌كانى خۆپیشاندانى ئاشتییانه‌.
ماییع له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ هه‌میشه‌ پاڵپشتى خۆپیشاندانى ئاشتییانه‌ى كردووه‌ وهێشتا پاڵپشتى له‌داواكارییه‌ ڕه‌واكان كه‌ ده‌ستوور جێگیرى كردووه‌ به‌پێ پێوه‌ر وڕێنماییه‌كان ده‌كات،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى له‌رێنمایی وپێوه‌ره‌كانى ده‌ستوور لاده‌دات سه‌ید سه‌دڕ خۆى لێى به‌دوور ده‌گرێت.
وتیشى:ناوزڕاندنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌خۆپیشانده‌ران وهه‌روه‌ها دستدرێژى كردنه‌ سه‌ر موڵكى گشتى وتایبه‌ت،خواستى جه‌ماوه‌ر نییه‌ وهه‌روه‌ها دیدى وڵاتیش نییه‌ به‌ڵكو دیدێكى ڕووخێنه‌ره‌،ئاماژه‌یشى دا كه‌سانێك هه‌ن جۆش وخرۆشى جه‌ماوه‌ر قۆرخ ده‌كه‌ن بۆ ڕێره‌وى خۆیان.
ئاماژه‌یشى دا تاكه‌ زه‌ره‌رمه‌ند له‌داخستنى رێگاكان هاوڵاتى هه‌ژار ودانیشتوانى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى گۆڕه‌پانى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتى دوژمنكارى هه‌ندێك له‌خۆپیشانده‌ران نادروسته‌ وكاریگه‌رى ده‌كاته‌ سه‌ر راى گشتى وكۆمه‌ڵگایش دژیان ده‌بن.