سه‌ید حه‌كیم :بێباكى وكه‌مته‌رخه‌مى نه‌هامه‌تى رۆله‌كانى گه‌ل زیاتر ده‌كات

الجمعة 24 كانون ثاني 2020 - 19:30

 سه‌ید حه‌كیم :بێباكى وكه‌مته‌رخه‌مى نه‌هامه‌تى رۆله‌كانى گه‌ل زیاتر ده‌كات

به‌غدا-اه‌ع

 
سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى داواى له‌سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسییه‌كان كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نیشتمانى یه‌كگرتوو گرێبده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى وڵات،كه‌چى ئاماژه‌یشى دا بێباكى وكه‌مته‌رخه‌مى نه‌هامه‌تى ڕۆڵه‌كانى گه‌ل زیاتر ده‌كات.
سه‌ید حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"به‌دڵنیاییه‌وه‌ عێراق له‌سه‌رووى پارت وپێكهاته‌كانه‌وه‌یه‌ وبه‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌كه‌ى ئامانجى هه‌مووانه‌،وپاراستنى سه‌روه‌رى وسه‌ربه‌خۆیی بڕیارى سیاسی ویه‌كریزى خاكه‌كه‌ى بنه‌مایه‌كى نیشتمانییه‌ هه‌مووان له‌سه‌ر كۆكن،ئایا ئه‌م وڵاته‌ برینداره‌ شایسته‌ى ئه‌وه‌ نییه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى وتاكه‌ كه‌سى بێت.
حه‌كیم داوایشى كرد كۆتایی به‌بێباكى وكه‌مته‌رخه‌مى بهێنرێت چونكه‌ نه‌هامه‌تى رۆِله‌كانى گه‌له‌كه‌مان زیاتر ده‌كات وه‌كو چۆن مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌یدا ئاماژه‌ى پێكرد ،ونه‌خشه‌ى ده‌رباز بوونى بۆتان دانا ئایا په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن.