سه‌رۆك كۆمار جەخت لە گرنگى پشتیوانی سەقامگیری عێراق كرده‌وه‌

الجمعة 24 كانون ثاني 2020 - 20:45

سه‌رۆك كۆمار جەخت لە گرنگى پشتیوانی سەقامگیری عێراق كرده‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
 د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار،ئەمڕۆ هەینی، لە ڕۆما پێشوازیکرد لە لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا .
سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"لە میانی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات".
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم، تەئکیدی لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بەمانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کردەوە، هاوکات سوپاسی بەشداریکردنی ئیتاڵیای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی داعش کرد.
لە دیدارەکەدا جەختیش لە پشتیوانی سەقامگیری عێراق و کاری هاوبەش کرایەوە، لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاشتەوایی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.