سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌رێكه‌وت بۆ دیدارى قه‌داسه‌تى پاپا

الجمعة 24 كانون ثاني 2020 - 20:43

 سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌رێكه‌وت بۆ دیدارى قه‌داسه‌تى پاپا

 به‌غدا-اه‌ع

 
 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌رێكه‌وت بۆ دیدارى قه‌داسه‌تى پاپا.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆك كۆمار به‌سه‌ردانێكى كورت به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌رێكه‌وت بۆ دیدارى قه‌داسه‌تى پاپا له‌فاتیكان.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى "سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پێداویستى ناوچه‌ وجیهان بۆ ئاشته‌وایی وته‌بایی هاتووه‌ ،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ى كاره‌كانى سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق.