شاندێك له‌خۆپیشانده‌ران وكه‌سایه‌تییه‌كانى زیقار لیستى داواكارییه‌كان ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات

الجمعة 24 كانون ثاني 2020 - 13:21

 شاندێك له‌خۆپیشانده‌ران وكه‌سایه‌تییه‌كانى زیقار لیستى داواكارییه‌كان ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
شاندێكى خۆپیشانده‌ران وكه‌سایه‌تییه‌كانى پارێزگاى زیقار خواستیان هه‌یه‌ سه‌ردانی به‌غداى پایته‌خت بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارییه‌كانیان.
لیوا روكن جه‌بار تائی فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕافیده‌ین ڕایگه‌یاند"سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان پاڵپشتى ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئاسانكارى گه‌یشتنى شاندى پارێزگاى زیقار كه‌داواكارییه‌كانى ڕه‌واكانیان پێیه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاته‌ باڵاكان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕافیده‌ین كار بۆ كردنه‌وه‌ى ڕیگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن وده‌یانه‌وێت خۆپیشانده‌ران ڕازى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه‌ گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان له‌نێو شاره‌كه‌ وئاسانكارى گه‌یشتنى شانده‌كه‌ بۆ به‌غدا".