"اه‌ع" ته‌واوى ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى مه‌رجه‌عى باڵا بڵاوده‌كاته‌وه‌

الجمعة 24 كانون ثاني 2020 - 12:57

 "اه‌ع" ته‌واوى ده‌قى  ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى مه‌رجه‌عى باڵا بڵاوده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌"اه‌ع" ده‌قى وتارى دووه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌له‌لایه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د سافى نوێنه‌رى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى ئه‌مڕۆ هه‌ینى خویندرایه‌وه‌:
ئه‌مه‌یش ده‌قى وتاره‌كه‌یه‌:
خۆشك وبرایان
ورده‌كارییه‌كانى هه‌ڵوێسته‌كانى مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى له‌دۆسییه‌كانى ئه‌م ساته‌ى وڵاتدا ده‌خه‌یه‌نه‌ڕوو كه‌له‌ نوسینگه‌ى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سیستانى له‌نه‌جه‌فى پیرۆزه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌:
یه‌كه‌م:مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى جه‌خت له‌هه‌ڵویسته‌ بنه‌ماییه‌كه‌ى ده‌كات له‌باره‌ى پێویستى ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق وسه‌ربه‌خۆیی بڕیارى سیاسی ویه‌كڕیزى خاك وگه‌له‌كه‌ى،وڕه‌تكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌ستێوه‌ردانى نه‌گۆڕاوه‌ نیشتمانییه‌كان له‌هه‌ر لایه‌نێك وله‌ژێر هه‌ر بیانووییه‌ك بێت،وهاوڵاتیانیش به‌ته‌واوى سه‌ربه‌ستییه‌وه‌ ده‌توانن له‌رێگاى ئاشتییانه‌وه‌ ڕاوبۆچوونى خۆیان ده‌ڕبڕن له‌م باره‌یه‌وه‌ وداخوازییه‌ پێویسته‌كانیان بخه‌نه‌ ڕوو بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى نیشتمانى دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى. 
دووه‌م:مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى جێ به‌جێ كردنى چاكسازییه‌ ڕاسته‌قیینه‌كان كه‌هه‌میشه‌ گه‌ل داوایكردوون وله‌پێناو جێ به‌جێ كردنیشیدا قوربانى داوه‌ ،پێشى وایه‌ كه‌م ته‌رخه‌مى ودواكه‌وتن له‌م پرسه‌ نه‌هامه‌تى هاوڵاتیان زیاتر ده‌كاته‌وه‌ وناسه‌قامگیرى ئه‌منى وسیاسی له‌وڵاتیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
سێیه‌م:پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ زۆر دواكه‌وت له‌و واده‌یه‌ى له‌ده‌ستور دیاریكرابوو بۆیه‌ واپێویست ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكار بن بۆ كۆتایی هێنان به‌م دۆسییه‌ به‌پێ ئه‌و بنه‌مایانه‌ى ئاماژه‌یان پێكراوه‌،چونكه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى ئێستا.
مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى سه‌ر له‌نوێ داوا له‌سه‌رجه‌م هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات درك به‌قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كان بنێن كه‌رووبه‌رووى وڵاتیان بۆته‌وه‌ له‌قۆناغه‌ ئاڵۆزه‌دا وپێكه‌و كارى بكه‌ن به‌یه‌ك هه‌ڵوێستى له‌ دۆسییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان وئاسته‌نگییه‌ چاره‌نووسازه‌كان كه‌رووبه‌روویان بۆته‌وه‌ ،وله‌م پرسه‌یشدا ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌لى عێراق بكه‌ن له‌ئێستا ودوارۆژا،خواى گه‌وره‌یش په‌ناى چاكان بێت.