په‌یامنێرمان :پێنج ڕێگاى سه‌ره‌كى داخراون بۆ پاراستنى خۆپیشاندانى ملیۆنى له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا

الجمعة 24 كانون ثاني 2020 - 09:31

په‌یامنێرمان :پێنج ڕێگاى سه‌ره‌كى داخراون بۆ پاراستنى خۆپیشاندانى ملیۆنى له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،ڕایگه‌یاند،پێنج ڕێگاى سه‌ره‌كى داخراون بۆ پاراستنى خۆپیشاندانى ملیۆنى له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا.
وتیشى"خۆپیشاندانه‌كان به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌گه‌ڵ هاتنى ملیۆنى بۆ جادریه‌ له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا"،ئاماژه‌یشى دا"هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ولیژنه‌ هه‌ماهه‌نگكار بۆ پاراستنى خۆپیشاندانه‌كه‌".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"داخستنى ڕیگاكان دابه‌ش كراون له‌ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى جادریه‌ وگۆڕه‌پانى حه‌سنێن".
 شایه‌نى باسه‌ سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ سه‌ركرده‌ى ڕه‌وتى سه‌دڕى داواى خۆپیشاندانێكى ملیۆنى ئاشته‌وایی یه‌كگرتوو كرد بۆ سه‌ركۆنه‌كردنى بوونى ئه‌مریكا وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى".