ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ :ڕه‌وشى ئه‌منى ئارامه‌ وهیچ كرده‌وه‌یه‌كى تێكده‌رانه‌ تۆمار نه‌كراوه‌

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 20:28

 ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ :ڕه‌وشى ئه‌منى ئارامه‌ وهیچ كرده‌وه‌یه‌كى تێكده‌رانه‌ تۆمار نه‌كراوه‌

 به‌سڕه‌-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌كى تێكده‌رانه‌ بۆ سه‌ر ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وسێكته‌ره‌ ستراتیژییه‌كان تۆمار نه‌كراوه‌،جه‌ختیشى له‌وه‌كرده‌وه‌ ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌ ئارامه‌.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كان ده‌پارێزن".
داوایشى له‌خۆپیشانده‌ران كرد له‌شوێنه‌ گشتى وكراوه‌كان خۆپیشاندان نه‌كه‌ن ،چونكه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج بۆ تێكده‌ران وئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسان چونكه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ شه‌رمه‌زارمان ده‌كات به‌رامبه‌ر ڕاى گشتى".