عوبه‌یدى:ملیۆنییه‌كه‌ى هه‌ینى دژى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین نییه‌

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 20:57

عوبه‌یدى:ملیۆنییه‌كه‌ى هه‌ینى دژى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین نییه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
شێخ سه‌ڵاح عوبه‌یدى وته‌بێژى سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ سه‌ركرده‌ى ڕه‌وتى سه‌دڕى دووپاتیكرده‌وه‌"ده‌رگاى خۆپیشاندانه‌كان بۆ هه‌مووان كراوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى تیا بكه‌ن ،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ملیۆنییه‌كه‌ى هه‌ینى دژى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین نییه‌.
عوبه‌یدى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى سه‌ید سه‌دڕ بانگه‌وازى بۆ كرد بڕیارێكى عێراقییه‌ وده‌رگاى به‌شداریكردن بۆ هه‌مووان كراوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خۆیان دووپاتبكه‌نه‌وه‌ دژى ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان ودژى بوونى سه‌ربازى كه‌زاڵبۆته‌ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق.
وتیشى"ئه‌وه‌ باس ده‌كرێت له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى سبه‌ى به‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین ده‌كاته‌ ئامانج دوور له‌ڕاستییه‌وه‌ به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ڕێنماییه‌كانى سه‌ید سه‌دڕ ڕوونه‌ به‌ڕێگاگرتن له‌هێرشه‌كردنى سه‌ر خۆپیشانده‌رانى تشرین.
شایه‌نى باسه‌ حیزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى..داواى له‌جه‌ماوه‌رى عێراق كرد به‌شدارییه‌كى كارا بن له‌خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ى سبه‌ى بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق.