په‌یامنێرمان: گروپێكى ده‌مامه‌كدار شه‌قامى فرۆكه‌خانه‌ له‌نه‌جه‌فى پیرۆز داده‌خه‌ن

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 21:07

په‌یامنێرمان: گروپێكى ده‌مامه‌كدار شه‌قامى فرۆكه‌خانه‌ له‌نه‌جه‌فى پیرۆز داده‌خه‌ن

نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع

 
گروپێكى ده‌مامه‌كدار شه‌قامى فرۆكه‌خانه‌یان له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز داخست.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند:گروپێكى ده‌مامه‌كدار شه‌قامى فرۆكه‌خانه‌یان له‌پارێزگاكه‌ داخستووه‌ له‌ڕێگاى سووتاندنى تایه‌وه‌.
شایه‌نى باسه‌ به‌یانى ئه‌مڕۆى پێنجشه‌ممه‌ ،ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز ئارام بوو له‌گه‌ڵ بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وئاسایی بوونه‌وه‌ى هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كان وهه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ڕێگا وپرده‌كان كرانه‌وه‌ جگه‌ له‌پردى ئسكان كه‌له‌سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ داخراوه‌.