سه‌رۆك كۆمار چاوى به‌مێركڵ كه‌وت وجه‌ختى له‌خواستى عێراق كرده‌وه‌ بۆ به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌ به‌رهه‌مداره‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 18:58

 سه‌رۆك كۆمار چاوى به‌مێركڵ كه‌وت وجه‌ختى له‌خواستى عێراق كرده‌وه‌ بۆ به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌ به‌رهه‌مداره‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا

 به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبوەوە و دوپاتی لە خواستی عێراق کردەوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیادا کردەوە.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری  عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە داڤۆس لەگەڵ ئەنجێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆبوەوە و سەرۆك بەرهەم دوپاتی لە خواستی عێراق کردەوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیادا لە بوارە جیاجیاکاندا.
سەرۆک بەرهەم ئاماژەی کرد بەگرنگی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا و پێویستی بەشداری ئەڵمانیا لە ئاوەدانکردنەوە و هەلی وەبەرھێنان لە عێراقدا.
سەرۆك کۆمار جەختی لە هەڵوێستی عێراق کردەوە بۆ بەستنی هەر پەیوەندیەکی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێدا لە سەر بنەمای رەچاوکردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمان و بێ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی.
ئەوەش خراوەتەڕو، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ مێرکڵ باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان کرد و تەئکیدیشی لە گرنگی ڕەچاوکردنی دیالۆگ و لێکگەیشتن کردەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان گشت لایەنەکان لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکەدا.
لەلای خۆیەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری وڵات دەربڕی، هاوکات دوپاتی لە پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان و چۆنیەتی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردو وڵاتدا کردەوە.