حیزبى ده‌عوه‌ داوا له‌جه‌ماوه‌ر ده‌كات به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كانى سبه‌ى بكه‌ن

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 18:46

 حیزبى ده‌عوه‌ داوا له‌جه‌ماوه‌ر ده‌كات به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كانى سبه‌ى بكه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
حیزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،داواى له‌جه‌ماوه‌رى عێراقی كرد به‌شدارییه‌كى كارا بكه‌ن له‌خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق.
مه‌كته‌بى سیاسی حیزبى ده‌عوه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"داوا له‌ڕۆڵه‌ وهێزه‌ ئیسلامى ونیشتمانییه‌كان وسه‌رجه‌م ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراقى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین به‌شدارى له‌خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ى سبه‌ى بكه‌ن كه‌خۆى له‌خۆیدا په‌یامێكى عێراقى وجه‌ماوه‌رییه‌ وگوزارشته‌ له‌زمانى حاڵى عێراقییه‌كان وخواسته‌كانیان به‌سه‌ربه‌خۆیی وپاراستنى سه‌روه‌رى عێراق له‌بوونى هه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى هێزه‌كانى ئه‌مریكا وئه‌وانه‌ى تر".
له‌باره‌ى بنكه‌كانى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"له‌ئێستادا هیچ بیانووییه‌كى ڕه‌وا له‌سه‌ر خاكى عێراقى نه‌ماوه‌ دواى داواكارى حكومه‌ت وده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان".
وتیشى"به‌شداریكردنى هۆشیارى عێراقییه‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كى ڕوون وئاشكرایه‌ له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستى عێراق ویه‌كگرتووى ئامانجه‌كان ویه‌كڕیزى نیشتمانى".