وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى نیوه‌ى ساڵ بۆ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست وباشوور ده‌خاته‌ڕوو

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 18:02

 وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى نیوه‌ى ساڵ بۆ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست وباشوور ده‌خاته‌ڕوو

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،واده‌ى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى نێوه‌ى ساڵ وكۆرسى یه‌كه‌م له‌ پارێزگاكانى باشوور وناوه‌ڕاست وبۆ هه‌ردوو خوێندنى سه‌ره‌تایی ودواناوه‌ندى بۆ ئه‌مساڵى خوێندن خسته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"تاقیكردنه‌وه‌كان له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى گشتى له‌پارێزگاكانى میسان وزیقار وموسه‌ننا وقادسیه‌ وواست وبابل ونه‌جه‌ف وكه‌ربه‌لا، بۆ قۆناغى دواناوه‌ندى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌روارى 19ى شوباتى داهاتوو ده‌بێت،كه‌چى تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى سه‌ره‌تایی ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌روارى 22ى هه‌مان مانگ ده‌بێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى له‌"پارێزگاى به‌غدا به‌به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى له‌په‌روه‌رده‌ى(كه‌خ1،2،3)وپه‌روه‌رده‌ى(ره‌سافه‌ 1،2،3) له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى به‌سڕه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى نیوه‌ى ساڵ وكۆتایی كۆرسى یه‌كه‌م بۆ قۆناغى دواناوه‌ندى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌5ى مانگى شوباتى داهاتوو ده‌بێت وهه‌روه‌ها رۆژانى شه‌ممه‌یش به‌ڕۆژانى تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌چى تاقیكردنه‌وه‌كانى نیوه‌ى ساڵ بۆ قۆناغى سه‌ره‌تایی ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌روارى 8ى هه‌مان مانگ ده‌بێت".