سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌پرۆژه‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى عێراق وچین ده‌كات

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 16:18

 سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌پرۆژه‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى عێراق وچین ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌پرۆژه‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى عێراق-چین له‌سه‌رانسه‌رى عێراق كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌پرۆژه‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى عێراق-چینى كردووه‌ له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا ،بۆ پێداچوونه‌وه‌ى سیاسه‌تى جێ به‌جێ كردن وته‌واوكردنى ده‌رخستنى ئه‌و پرۆژانه‌ى زیاتر په‌یوه‌ستن به‌پێشكه‌وتنى ژێرخانه‌كان له‌بواره‌كانى ڕێگاوبان وگواستنه‌وه‌ ونیشته‌جێبوون وپترۆكیمیاویات وچه‌ند بوارێكى تر.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێ كارى له‌پێشینه‌ى پرۆژه‌ به‌رهه‌مداره‌كان كردووه‌ كه‌ڕۆڵیان ده‌بێت له‌به‌ره‌وپێشبردنى ئابوورى وپاڵپشتى كردنى كه‌رتى تایبه‌ت وبه‌كارخستنى ده‌ستى كار ،ئاماژه‌یشى دا"له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زیرى پلاندانان وژماره‌یه‌ك بریكارى وه‌زاره‌ته‌كان وڕاوێژكارانى سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ى بوون".