گێڕه‌شێوێنه‌كان چه‌ك به‌كارده‌هێنن بۆ كووشتنى خۆپیشانده‌ران وتاوانباركردنى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 15:15

 گێڕه‌شێوێنه‌كان چه‌ك به‌كارده‌هێنن بۆ كووشتنى خۆپیشانده‌ران وتاوانباركردنى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

 
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ گێڕشێوێنه‌كان چه‌ك به‌كارده‌هێنن بۆ كووشتنى خۆپیشانده‌ران وتاوانباركردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.
خه‌ڵه‌ف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گرته‌ى ڤیدیۆییمان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ره‌سه‌ وچه‌كه‌كان ده‌رده‌خات كه‌گێره‌شێوێنه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ كووشتنى خه‌ڵك وتێكدانى ڕه‌وشه‌كه‌ ودروستكردنى ئاژاوه‌گێرى وتاوانباركردنى هێزه‌ چه‌كداره‌كان"
ئاماژه‌یشى دا"ده‌وڵه‌ت تاوانباران ڕاوده‌نێت به‌سه‌رجه‌م ناونیشانه‌كانیان وله‌هه‌ر شوێنێكیش بن وهه‌موو تاوانباره‌كان ده‌درێنه‌ دادگا بۆ ئه‌وه‌ى سزا خۆیان وه‌رگرن".