ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕافیده‌ین:هه‌وڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران بۆ گۆڕه‌پانى حه‌بووبى ده‌درێت

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 14:23

ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕافیده‌ین:هه‌وڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران بۆ گۆڕه‌پانى حه‌بووبى ده‌درێت

 به‌غدا-اه‌ع

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى رافیده‌ین،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌وڵێكى زۆر هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران بۆ گۆڕه‌پانى حه‌بوبى له‌پارێزگاى زیقار.
لیوا روكن جه‌بار تائی فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى رافیده‌ین به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئامانج له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران بۆ گۆڕه‌پانى حه‌بوبى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیانه‌ وبۆ پاراستنى ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان ودابینكردنى ئاسایش بۆ خۆپیشانده‌ران"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ سه‌رانى خۆپیشاندانه‌كان له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران بۆ گۆڕه‌پانى حه‌بوبى".