وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ :ماوه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌ره‌كی له‌باشوور وناوه‌ڕاست درێژ ده‌كرێته‌وه‌

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 13:26

  وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ :ماوه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌ره‌كی له‌باشوور وناوه‌ڕاست درێژ ده‌كرێته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه‌ له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى له‌پارێزگاكانى باشوور وناوه‌ڕاستدا.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"سوها خه‌لیل عه‌لى به‌ك وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه‌ له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى له‌پارێزگاكانى باشوور وناوه‌ڕاستدا تا به‌روارى 30كانوونى دووه‌مى ئه‌م مانگه‌دا".
وتیشى"وه‌زاره‌ته‌كه‌ نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى ئه‌و پارێزگایانه‌ كردووه‌ له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى خوازیارن پێشكه‌ش بكه‌ن ئه‌گه‌ر بێت پێشكه‌شكردنیان له‌به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانیان ئه‌سته‌م بێت".