په‌رله‌مانتارێكى سائیرون:سه‌ید سه‌دڕ خاوه‌ن كڵاو شینه‌كانى ڕاسپارد بۆ پاراستنى خۆپیشاندانه‌كانى هه‌ینى

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 12:47

 په‌رله‌مانتارێكى سائیرون:سه‌ید سه‌دڕ خاوه‌ن كڵاو شینه‌كانى ڕاسپارد بۆ پاراستنى خۆپیشاندانه‌كانى هه‌ینى

 به‌غدا-اه‌ع

 
سه‌تار عتابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون دووپاتیكرده‌وه‌،سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ خاوه‌ن كڵاو شینه‌كانى ڕاسپاردووه‌ بۆ پاراستنى خۆپیشاندانه‌كانى هه‌ینى.
عتابى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"كه‌سانێكى سوودوه‌رگر وزیانلێكراو هه‌وڵى به‌گه‌وره‌كردن ده‌ده‌ن وپه‌یامى نادڵنیایی ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ كه‌سه‌ید سه‌دڕ بانگه‌وازى بۆ كردووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ "لایه‌نه‌ زیانلێكراوه‌كان له‌پێگه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌ترسی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌م خۆپیشاندانانه‌".
ڕوونیشیكرده‌وه‌"خۆپیشاندانه‌كان په‌یامێك ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا وهێزه‌كانى دیكه‌ بۆ سه‌روه‌رى عێراق"ئاماژه‌یشى دا "خۆپیشاندانه‌كان داواى چاكسازى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ولێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكارانیش ده‌كات".