وه‌زاره‌تى ناوخۆ:كارتى نیشتمانى پرسى لێكچوونى ناوه‌كانى چاره‌سه‌ركرد

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 11:47

 وه‌زاره‌تى ناوخۆ:كارتى نیشتمانى پرسى لێكچوونى ناوه‌كانى چاره‌سه‌ركرد

 به‌غدا-اه‌ع

وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ گرفتى لێكچوونى ناوى سیانى یان چوارى نامێنێت له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى كارتى نیشتمانى.
لیوا خالد محه‌ننا وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كه‌سانێك داواكراى دادگان وناوه‌كانیان له‌ ناوى هاوڵاتیانى بێ تاوان ده‌چێت بۆیه‌ تووشى لیپرسینه‌وه‌ وگرفت ده‌بن له‌فرۆكه‌خانه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ "ئه‌م گرفته‌ نامێنێت دواى ته‌واوبوونى پرۆژه‌ى كارتى نیشتمانى یه‌كگرتوو".
محه‌ننا ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كارتى نیشتمانى پشت به‌ژماره‌ى كارته‌كه‌ ده‌به‌ستێت كه‌هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ژماره‌ى كارتێكى ترى نیشتمانى دووباره‌ نابێته‌وه‌".