حیزبى ده‌عوه‌ هه‌واڵى كۆچى دوایی فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى شه‌هید سه‌دڕى یه‌كه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نێت

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 07:42

 حیزبى ده‌عوه‌ هه‌واڵى كۆچى دوایی فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى شه‌هید سه‌دڕى یه‌كه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
حیزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،هه‌واڵى كۆچى دوایی فه‌ریق عه‌بدولكه‌ریم غزى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى شه‌هید سه‌دڕى یه‌كه‌م وسه‌ركرده‌ى لیواى 25ى حه‌شدى شه‌عبى به‌هۆى نه‌خۆشى درێژخایه‌نه‌وه‌ ڕاگه‌یاند.
حیزبى ده‌عوه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دواى ڕازى بوون به‌قه‌ده‌رى خواى گه‌وره‌ ،حیزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى هه‌واڵى كۆچى دوایی براى موجاهیدمان فه‌ریق عه‌بدولكه‌ریم خزر غزى(باوكى جاسم ناسڕى)فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى شه‌هید سه‌دڕى یه‌كه‌م وسه‌ركرده‌ى لیواى 25ى حه‌شدى شه‌عبى ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى لوبنان به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچى دوایی كرد دواى ژیانێك پڕ له‌جیهاد وبه‌خشین بۆ خزمه‌تكردنى ئیسلام وعێراق وگه‌له‌كه‌ى وبزووتنه‌وه‌ ئیسلامییه‌كه‌ى".