حه‌كیم ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات له‌دروستكردنى دانوستانێكى نێوده‌وڵه‌تى بنیاتنه‌ر

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 22:35

 حه‌كیم ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات له‌دروستكردنى دانوستانێكى نێوده‌وڵه‌تى بنیاتنه‌ر

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى،ستایشى رۆڵى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كر له‌دروستكردنى دانوستانێكى نێوده‌وڵه‌تى بنیاتنه‌ر.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى،ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ "حه‌كیم ڕایانگه‌یاندووه‌ ئێمه‌ له‌كاتێكدا جه‌خت له‌پێویستى رێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق ده‌كه‌ین وكۆتایی هێنان به‌سه‌رجه‌م گرفته‌كانى بوونى سه‌ربازى بیانى به‌ڵام پێمان وایه‌ دانوستان ورێكارى ئاشتى ودیبلۆماسى ده‌توانێت وتارى عێراق بسه‌پێنێت.
وتیشى رۆڵى سه‌رۆك كۆمار له‌دروستكردنى دانوستانێكى نێوده‌وڵه‌تى بنیاتنه‌ر ،ڕه‌نگه‌ له‌ئه‌نجامدا به‌ئاراسته‌ى جێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانى ڕۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌روه‌رى وڵات وسه‌ربه‌خۆیی سیاسی وبه‌ره‌وپێشبردنى ئه‌مه‌یش جێى رێز وپاڵپشتى هه‌مووانه‌.