چوار دۆسییه‌ له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆكانى سه‌ید حه‌كیم وحه‌لبوسیدایه‌

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 18:44

 چوار دۆسییه‌ له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆكانى سه‌ید حه‌كیم وحه‌لبوسیدایه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆك په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ى تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى سه‌ید حه‌كیم،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى ، ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی كەوت به‌ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناچەكە و دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت كرا، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە دەستنیشانكردنی سەرۆكی حكومەت بەو جۆرەی لەئاستی خواستی رۆڵەكانی گەلی عێراقدا بێت، هەروەها تاوتوێی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لە رێوشوێنی چاكسازی فراوان و دەركردنی یاسای پێویست، لە نێویاندا تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردن لە دیاریكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن و دەركردنی ئەو یاسایانەی كاریگەرییان لەسەر پێداویستیەكانی هاوڵاتیان هەیە.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەروەری عێراق لەلایەن سەرجەم لایەنەكانەوە و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ، و بەدوور گرتنی لە ناكۆكییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان.