ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى:هیچ خواستێكم نییه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 16:45

 ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى:هیچ خواستێكم نییه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى سه‌ركرده‌ له‌حه‌شدى شه‌عبى سه‌رله‌نوێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ى به‌نادروست نابرد كه‌باس له‌ڕاسپاردنى ده‌كه‌ن بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى واته‌ جێگره‌وه‌ى شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس.
به‌سڕى كه‌له‌ئێستادا له‌پۆستى بریكارى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌دایه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند كه‌"تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك ده‌رنه‌كراوه‌ له‌باره‌ى ڕاسپاردنى به‌ئه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئاماده‌یه‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ هه‌ڵبگرێت سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هیچ خواستێكى له‌و باره‌وه‌ نییه‌".
وتیشى"به‌و پێیه‌ى من یاریده‌ده‌رى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبییم به‌رده‌وامین له‌كۆبوونه‌وه‌ جیاوازه‌كاندا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ ولیواكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌و به‌رنامه‌یه‌ى له‌سه‌رده‌مى شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس پلانى بۆ دانرابوو".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌كاتى سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌پاڵێوراوى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕۆژانى داهاتوودا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌:.
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وپێگه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌تكرده‌وه‌ له‌باره‌ى ده‌ستنیشانكردنى جێگره‌وه‌ى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ حاجى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس.
ده‌سته‌كه‌،ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ "سه‌رتا پاى ئه‌و هه‌واڵانانه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌ ،سه‌ر له‌نوێ داواى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وسه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنكاران كرد پشت به‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ببه‌ستن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵ وزانیارییانه‌".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن باسیان له‌وه‌كرد كه‌ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ڕاوێژى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌جێگره‌وه‌ى شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس ده‌ستنیشاكراوه‌.