ئه‌میندارێتى به‌غدا پلانى نائاسایی ئاماده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئاوى بارانه‌كان

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 16:35

 ئه‌میندارێتى به‌غدا پلانى نائاسایی ئاماده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئاوى بارانه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌میندارێتى به‌غدا ئاماده‌كردنى پلانى فریاگوزارى ڕاگه‌یاند بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ى رێژى باران بارینه‌كانى پارێزگاكه‌.
حه‌یده‌ر عادل یاریده‌ده‌رى به‌رێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ئاوه‌ڕۆى به‌غدا به‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌میندارێتى به‌غدا ماوه‌ى سێ ڕۆژه‌ پلانى داناوه‌ بۆ له‌خۆگرتنى رێژه‌ى بارانه‌كان كه‌پێشبینى ده‌كرێت له‌پارێزگاى به‌غدا ببارێت، ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌میندارێتى به‌غدا هه‌موو توانا مرۆیی وئامیر وكه‌ره‌سه‌كانى خستۆته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌گه‌رێك نه‌خوازراو".