خزعه‌لى:هه‌ینى داهاتوو"دووه‌مین شۆڕشى بیسته‌م ده‌بێت"

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 16:06

 خزعه‌لى:هه‌ینى داهاتوو"دووه‌مین شۆڕشى بیسته‌م ده‌بێت"

 به‌غدا-اه‌ع

 
قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، داواى له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق كرد به‌شدارى له‌خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ى هه‌ینى داهاتوو بكه‌ن.
خه‌زعه‌لى له‌وتارێكى ته‌له‌فزیۆنییدا ڕایگه‌یاند"هه‌ینى داهاتوو "دووه‌مین شۆڕشى بیست"ده‌بێت،دووپاتیشیكرده‌وه‌ "له‌عێراق گه‌لێكى ڕه‌سه‌ن هه‌یه‌ وبیاوانى قاره‌مان هه‌ن ده‌توانن خواستى عێراقی جێ به‌جێ بكه‌ن".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌،سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ سه‌ركرده‌ى ڕه‌وتى سه‌دڕى داواى ئه‌نجامدانى "خۆپیشاندانێكى ملیۆنى ئاشتییانه‌ى یه‌كگرتوو كرد".