وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ سه‌ر له‌نوێ جه‌خت له‌رێزگرتن له‌نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان ده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 15:26

 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ سه‌ر له‌نوێ جه‌خت له‌رێزگرتن له‌نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان ده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سه‌ر له‌نوێ جه‌خت له‌رێزگرتن له‌نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ وپێویستیشى ده‌زانێت ئاسایشان له‌مه‌ترسى دووربخرێته‌وه‌.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ى ڕووداوه‌كه‌ى باڵیۆخانه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات كه‌له‌رێگاى مووشه‌كى نه‌ناسراوه‌وه‌ بۆردومانكرا وله‌نزیك باڵیۆزخانه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ جه‌خت له‌پابه‌ندییه‌كانى ده‌كات به‌رێزگرتن له‌نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان وپێویستیشى ده‌زانێت ئاسایشیان له‌مه‌ترسى دووربخرێته‌وه‌".