ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌:سه‌رجه‌م رێگاكان كراونه‌ته‌وه‌ وله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ پارێزراون

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 14:02

 ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌:سه‌رجه‌م رێگاكان كراونه‌ته‌وه‌ وله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ پارێزراون

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م رێگاكان كراونه‌ته‌وه‌ وپارێزراون له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌.
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌هه‌ندێ له‌كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن وسایته‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ى داخستنى رێگاكان به‌ئاڕاسته‌ى به‌نده‌ره‌ عێراقییه‌كان وده‌زگا ستراتیژییه‌كان دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌".
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دووپاتیكرده‌وه‌"ڕه‌وشى ئه‌منى كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ باشه‌ وسه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كى ولاوه‌كییه‌كان كراوه‌نه‌ته‌وه‌ وله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ پارێزراون"،داوایشى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرن له‌پێناو پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وڵات".