ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ ده‌زگا ستراتیژیى وژێرخانه‌كان ده‌پارێزێت

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 13:31

 ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ ده‌زگا ستراتیژیى وژێرخانه‌كان ده‌پارێزێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م كه‌رت ویه‌كه‌ كارپێكراوه‌كان به‌فه‌رمانى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى خستۆته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ پاراستنى ده‌زگا ستراتیژییه‌كان وژێرخانه‌كان دواى ڕووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى پارێزگاكه‌.
فه‌ریق روكن جاسم نه‌زال فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند "له‌ڕابردوودا فه‌رمانمان كرد به‌دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ده‌زگا ستراتیژییه‌كان وموڵكى گشتى وتایبه‌تى هاوڵاتیان وهه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌كرده‌وه‌كانى پشێوى وگرژى وداخستنى رێگاكان".